ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨/٧/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەشداری لە ژمارەیەک پرسە کرد.
لەمیانی بەشداری کردن لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردووان (رێژین جەمال سابر شێروانی، حەجیە فاتیمە فەرید ئاکرەیی، فاروق قادر)، شاڵاو کۆسرەت رەسول پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە کەسوکاری کۆچکردووان و هیوای خواست دواناخۆشیان بێت.











