شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٥/٥/٢٠٢٤ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە ڤالێری ئولریچ بەرپرسی سیاسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، شاڵاو کۆسرەت رەسول رایگەیاند یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیارو پێداگرە کە هەڵبژاردن لە نزیکترین کات ئەنجام بدرێت