شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە وەفدێکی کونسوڵخانەی بەریتانیا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٦/٣/٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە کیت شاو جێگری کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پرسی مووچەو چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند، هەردوولا بەوردی گفتوگۆی بابەتەکانیان کردو سەرنجی خۆیان خستەڕوو.

تەوەرێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، شاڵاو کۆسرەت رەسول رایگەیاند وەک یەکێتی ئامادەین بۆ پرۆسەکەو بە گڕوتینی یەکێتیانەوە بەشداری دەکەین و ئامانجمانە لەم پرۆسە دیموکراسیەدا کوردستانیان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.