شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی بازاڕی هەولێر دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢/٥/٢٠٢٤ شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی بازاڕی هەولێری کرد.

لەمیانی سەردانەکەی بۆ بازاڕی هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی چایخانەی قەردارانی کردو لەگەڵ کاسبکارانی هەولێر گفتوگۆی کردو لە دۆخی ژیان و گوزەرانیانی پرسی.