ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١/١/٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە جەیمس گۆڵدمان کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لە سەرەتای دیدارەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە دیداری نێوان هەردوولا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، پەیوەندی نێوان هێزو لایەنە سیاسییە کوردستانی و عێراقییەکان کرا، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند یەکێتیی ئامانجیەتی بەگفتوگۆو لێکتێگەیشتن سەرجەم پرسەکان چارەسەر بکرێت.
هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، شاڵاو کۆسرەت رەسول ئاماژەی بە پلان و بەرنامەی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردن کردو رایگەیاند ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن.


